گێتی
پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگێکی دیکەی خوێناوی لەلایەن رووسیاوە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
جێگری وەزیری بەرگریی پۆڵندا رایگەیاند، ئامادەکارییەکانمان بۆ پێکدادانی سەربازی لەگەڵ رووسیا دەستپێکردووە و پێشبینی دەکەین هێرشبکاتە سەرمان.
مارسین ئۆسیبا، جێگری وەزیری بەرگریی پۆڵندا رایگەیاند "ئەگەرێکی بەهێزی پێکدادانی سەربازی نێوان رووسیا و وڵاتەکەی لەنێوان سێ تا 10 ساڵی دیکە لە ئارادایە و لەئێستاوە دەستییان بە ئامادەکارییە جەنگییەکان و کڕینی چەکی پێشکەوتووی قورس کردووە ".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەرچەندە بودجەی وەزارەتی بەرگری کەمبووەتەوە، بەڵام پارەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پلانەکان لەبەردەستە و ژمارەی سەربازانی سووپا دەگەیەنینە 300 هەزار سەرباز".
ئەمە لەدوای ئەوەدێت، لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵدا رووسیا هێرشی کردەسەر ئۆکرانیا و دوای زیانێکی زۆری گیانیی و مادیی بەو وڵاتە تاوەک و ئێستا جەنگ کۆتایی نەهاتووە.
ر. ئ