گێتی
دوای هەشت مانگ ئۆکرانیا رووسیای ناچار بە کشانەوە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
لەدوای هەشت مانگ لە دەستپێکردنی جەنگی نێوانیان هێزەکانی رووسیا و ئۆکرانیا، لەلایەن ئۆکرانیاوە ناچار بە کشانەوە کران لە شاری خارکیڤ.
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلولی 2022، وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردووەتەوە "لەبەر چەند ئامانجێکی جەنگی سەربازەکانمان لە ناوچەکانی باڵاکیا و ئیزیوم لە شاری خارکیڤ کشاندووەتەوە و سەرلەنوێ رێکیان دەخەینەوە".
هاوکات، میدیاکانی رۆژئاوا رایانگەیاندووە "سوپای رووسیا تووشی شکستێکی گەورەبووە لە هەردوو باڵی باشور و رۆژهەڵات و لە شارەکانی دیکەش لەم قۆناغەی شەڕدا ئۆکرانیا لە پێشڕەویدایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی لەلایەن رووسیاوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ هەینی 9ی ئەیلولی 2022، فیلادیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند "زیاتر لە 30 شارۆچکە و گوندمان لە خارکیڤ کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و بەشێوەیەکی رێکخراو و بەپلانی تۆکمە ناوچەکانی دیکەش کۆنتڕۆڵ دەکەین".
س.ر