گێتی
هەواڵگریی تورکیا کوژرانی سێ ئەندامی پەکەکەی لە هەرێم راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵگیی تورکیا لە بڵاوکراوەیەکدا رایدەگەیەنێت، سێ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران "کشتووە".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاژانسی هەواڵگریی تورکیا- میت کە تێیدا هاتووە "یەکێک لە کوژراوەکانی پەکەکە ناوی ڤیدات ئاکساچ بووە بە (شاهان) ناسرا بوو، پێشتر بە نهێنی کاری بۆ پەکەکە کردووە و لە ساڵی 2015 چووەتە شاخ".
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نە ناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج.

دواتریش لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی گەل- هەپەگە ئاشکرایکرد، پێنج گەریلایان لە سنووری خەلیفان کراونەتە ئامانج، سێیان گیانیان لەدەستداوە و دووی دیکەشیان بە برینداری کەوتوونەتە دەست پارتی.
ر. ئ
ر. ئ