گێتی

بەڤیدیۆ؛ پیاوێک لەکاتی عومرەکردن بۆ شاژنی بەریتانیا دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڤیدیۆ؛ پیاوێک لەکاتی عومرەکردن بۆ شاژنی بەریتانیا دەستگیرکرا
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

هێزە ئەمنییەکانی سعودییە رایانگەیاندووە، بەهۆی عومرەکردن بۆ شاژنی بەریتانیا و بەرزکردنەوەی چەند دروشمێکی دژی ئایینی ئیسلام  پیاوێکیان دەستگیرکردووە.

ئاسایشی گشتیی سعودییە رایگەیاندووە "هێزەکانی ناو مزگەوتی حەرام  پیاوێکی بەڕەگەز یەمەنییان دەستگیرکردووە کە عومرەی بۆ شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی بەریتانیا کردووە و چەند دروشمێکی بە ناونیشانی (داوا لە خودا دەکەم بیکاتە بەهەشتەوە و لەگەڵ بەندە چاکەکانیدا کۆیبکاتەوە) بەرزکردووەتەوە و بەدەوری کەعبەدا سوڕاوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوەی ئەو پیاوە کردوویەتی پێچەوانەی رێنماییەکانی ئایینی ئیسلامە بەهۆی ئەوەی نابێت عومرە بۆ کەسێکی بەدەر لە ئایینی ئیسلام ئەنجامبدرێت و ڤیدیۆی خۆشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و خەڵکێکی زۆری وڵاتی تووڕەکردووە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ماوەی پێنج رۆژە تەواوی بەریتانیا و خەڵکێکی زۆری جیهان خەمباری خۆیان بۆ کۆچی دوایی شاژنە ئەلیزا بێسی بەریتانیا لە تەمەنی 96 ساڵیدا دەردەبڕن.
https://www.youtube.com/watch?v=9V_2VKqw97s
ژ،ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان