گێتی

هەواڵی دزیکردنی کچێکی لوبنانی جیهان تووشی شۆک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵی دزیکردنی کچێکی لوبنانی جیهان تووشی شۆک دەکات
مەودا میدیا-

گرتە ڤیدیۆیەک لە میدیاکانی لوبنان بڵاوکرایەوە کە تێدا دەردەکەوێت، کچێکی لوبنانی بۆ ماوەیەک دەست بەسەر یەکێک لە لقەکانی (بلوم بانک) لەو وڵاتە دەگرێت، دوای دەستگیرکردنیشی دەرکەوت بۆ چارەسەری خوشکەکەی ئەو کارەی کردووە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، کچێکی لوبنانی بە چەکەوە هێرش دەکاتەسەر یەکێک لە لقەکانی بلوم بانک، چەند فەرمانبەرێک و هاوڵاتییەک کە لەو کاتەدا لەناو بانکەکەدا بوون بە بارمتە دەگرێت.

کچە لوبنانییەکە، لە دوای ئەوەی بڕی 20 هەزار دۆلار لە بانکەکە دەبات، شوێنەکە جێدەهڵێت، بەڵام هەر زوو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی لوبنانەوە دەستگیردەکرێت، دوای دەستگیرکردنی دەردەکەوێت پارەکەی بۆ چارەسەری خوشکەکەی بووە، کە نەخۆشی شێرپەنجەیە.
https://www.youtube.com/watch?v=bBnoYPUx8e0&t=10s
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان