گێتی
لەم وڵاتە خۆپیشاندانی هەزاران کرێکار دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
کۆمپانیای ئیمتراکی ئەمەریکی بۆ گواستنەوە بەهۆی خۆپیشاندانی کرێکارانەوە سەرجەم گەشتەکانی لە وڵاتەکە راگرت و ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی بۆسەر جیهان دەبێت.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە "لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای ئیمتراک بۆ گواستنەوە سەرجەم گەشتەکانی رادەگرێت لەپێناو سەلامەتی گیانی کرێکارەکان لەکاتی خۆپیشاندانەکانیان و هەندێک هێڵیشی نۆژەندەکاتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە سبەینێوە 115 هەزار کرێکار لە دژی وەڵامنەدانەوەی کۆمپانیاکانی شەفەمەندەفەر بۆ چەند داوایەکیان خۆپیشاندان دەستپێدەکەن و چەند رۆژێک بەردەوامدەبن ".
باس لەوەشکراوە "ئەم بڕیارە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا دەبێت، بەهۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایە یەکێکە لە بەکاربەرە سەرەکییەکانی نەوت و لەگەڵ راگرتنی گەشتەکانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە ".
هەرلەوبارەیەوە، کارین جون، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە "جۆبایدن و زۆرێک لە بەرپرسانی حکومی بەردەوام لەسەر هێڵ بوون بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکان، بەڵام نەگەیشتوونەتە چارەسەر".