گێتی
ئەمەریکا وادەی بەکارهێنای چەکی ئەتۆمی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند، ئامادەن هەموو هاوکارییەکی یابان بکەن تاڕادەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ پارێزگاریکردن لێی.
لوید ئوستون، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یاسو کازو، وەزیری بەرگریی یابان رایگەیاند "ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەواوی هێزییەوە لەو هەڕەشانەی چاوەڕوان دەکرێت پاڵپشتی یابان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئامادەین بۆ بەرگری لە یابان تەواوی چەکەکانمان تەنانەت چەکی ئەتۆمیش بەکاربهێنین و رێگە بە زیانگەیاندن پێی نادەین".
باسی لەوەشکرد "ئەو مامەڵەیەی چین بەرانبەر تایوان لە نزیک سنوورەکانی یابان دەیکات دووژمنکارانە و بێزارکەرانەیە هاوشێوەی ئەوکارەی رووسیا لە ئۆکرانیا دەیکات".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە 23ی ئاداری ئەمساڵدا جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەفەرمی هۆشداریدایە چین بەدەستوەردانی سەربازی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر تایوان و دەوورووبەری.