گێتی

بە وێنە؛ سەرۆکی ئۆکرانیا برینداردەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە وێنە؛ سەرۆکی ئۆکرانیا برینداردەبێت
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا رایگەیاند، ڤیلادیمێر زێلێنسکی تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و برینداربووە.

سێرگی نیکیڤوروڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا رایگەیاندووە "لە کیڤی پایتەخت ئۆتۆمبێلەکەی ڤیلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و برینداربووە، بەڵام برینەکەی سووکە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی ئایا رووداوەکە تیرۆریستی بووە یاخود نا".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەچەند مانگی رابردوودا لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیا لەگەڵ رووسیا چەند جارێک هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئۆکرانیا دراوە.

ژ،ئ

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان