گێتی
بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هیندستان لە ئەنجامی بارانبارینی بەلێزمەوە لە ویلایەتی ئوتار پرادێشی هیندستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بریجێش پاتاک, فەرمانڕەوای ویلایەتی ئوتار پرادێش رایگەیاند "لە شاری لوکنۆو ناوەندی ویلایەتەکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا،35 ملیمەتر باران باریوە، هەروەها لە ناوچەی حەزرەتگەنج سەر بە شاری لوکنۆو، خانووییەکی کۆن کە کۆمەڵێک کرێکاری لەنێودا ماونەتەوە، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە داڕووخاوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە شارۆچکەی ئوناوۆ کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری لوکنۆو، خانوویەکی دیکەش بەهۆی بارانی بەلێزمەوە روخاوە و لە ناویدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە".
س.ر
س.ر