گێتی
بە هۆکارێکی سەیر گەنجێک چەقۆ لە براکەی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ناوچەی هەرەمی وڵاتی میسر دوای ئەوەی دوو برا لەسەر خواردنی میوە دەبێتە شەڕیان یەکێک لە براکان چەقۆ لەسەر سینگی براکەی دیکەی دەدات و هەڵدێت، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، لە ناوچەی هەرەمی وڵاتی میسر دوای ئەوەی دوو برا لەسەر مانگۆ دەبێتە شەڕیان و یەکێک لە براکان چەقۆ لەسەر سینگی براکەی دیکەی دەدات و برینداری دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوتووە، ئەو دوو برایە لەسەر پارچەیەک مانگۆ بووەتە شەڕیان دوای ئەوەی چەقۆی لە براکەی داوە هەڵهاتووە، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
س.ر