گێتی

بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت
مەودا میدیا-

فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری پەنابەرانی عیراقی ئاشکرایکرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ەلەمێکی كۆچبه‌ران به‌ 20 كۆچبه‌ره‌وه‌ لە ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئەزمیر ژێرئاوکەوتوه‌.

هیوا خدر، نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری پەنابەرانی عیراقی له‌ توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئەیلولی 2022 بەلەمێکی كۆچبه‌ران لە ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئەزمیر ژێرئاوکەوت و پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا دوای ئاگادارکردنەوەیان گەیشتە شوێنی رووداوەکە توانیان لە ناو دەریا 11 كۆچبه‌ر رزگاربكه‌ن".

ئاماژە بەوەشکراوە "سێ كۆچبه‌ریش به‌ مه‌له‌وانی خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌ کەنار دەریا، به‌وه‌ش كۆی كۆچبه‌ره‌ رزگاركراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ 14 كۆچبه‌ر، له‌ هه‌مانكاتدا ته‌رمی پێنج كۆچبه‌ریش له‌ناو ده‌ریادا ده‌رهێنراون و چاره‌نوسی كۆچبه‌رێكیش نادیاره‌".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان