کوردستانی

رۆژهەڵاتی کوردستان؛ دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی سەرتاسەری راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژهەڵاتی کوردستان؛ دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی سەرتاسەری راگەیەندرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وەک ناڕەزایەتییەک دژی گیان لەدەستدانی (ژینا ئەمینی)، لە رۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری راگەیەندرا، چالاکوانێکی رۆژهەڵاتیش دەڵێت "ناڕەزایەتییەکان تا دێت فراوانتر دەبێت و خانەوادەی ژینا ئەمینی سوورن لەسەر روونکردنەوەی زیاتر لەسەر کوژرانی کچەکەیان".

محەمەد عەلی، چالاکوانێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ناڕەزایەتییەکان دژی کوژرانی ژینا ئەمینی بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری راگەیەندراوە و بازاڕ و دوکانەکان ناکرێنەوە و بە داخراوی دەمێننەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "خۆپیشاندانەکان بەردەوامدەبن و بنەماڵەی ژینا ئەمینیش دەڵێن کۆڵنادەین تا کەیسەکە بەتەواوی رووندەبێتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە کاسایەتییە ناسراوەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و دەرەوەی وڵاتیش پشگیری خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکان دەربڕیووە، بەشێوەیەکی گشتی داواکاری خەڵکی رۆژهەڵات و گەلانی ئێران گۆڕانکارییە لەو یاسا و رێنماییانەی کە ژینای کردە قوربانی".

وتیشی "لە خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابرردوودا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە و گازی فرمێسکڕێژی زۆر بەکاردەهێنن ئەوەش بووەتە هۆی برینداربوونی چەند خۆپیشاندەرێک، کە دۆخی دووان لە بریندارەکان ناجێگیرە"، سەبارەت بە بەشداری ئێرانییەکان لە نارەزایەتییەکان رایگەیاند "بەشیک لە خەڵکی شارەکانی تاران، شیراز و کەرەجیش هاوسۆزی دەردەبڕن و بەشدارن لە خۆپیشندانەکاندا".
https://www.facebook.com/mewdamedia/videos/618319946524576
ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن