عیراقی

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە ئەمەش کۆبوونەوەیەکی نائاساییە و لەسەر داوای جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقە.

لەوبارەیەوە ئارەزوو مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەوداپرێسی راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ 9ی کانونی یەکەمی 2019 پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە".

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە وتی "بەرنامەی کاری کۆبوونەوکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە لەسەر داوای جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقە".

ئەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەسەر داوای حەسەن كەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەی پەرلەمانی عیراقە سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆردوومانکردنی ماڵی موقتەدا سەدر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان