گێتی
نۆ ملیۆن کەس لەم وڵاتە ئاوارەبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
بەهۆی زریانێکی بەهێز کە وڵاتی یابانی گرتووەتەوە تاکوئێستا نۆ ملیۆن کەس لە بەشێکی وڵات ماڵەکانیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.
دەستەی پەخشی گشتیی یابان بڵاویکردەوە "بەهۆی زریانی بەهێز و مەترسی لەسەر گیانیان لە باشووری یابان نۆ ملیۆن کەس لەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیکەو ماڵەکانیان جێهێشتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەهۆی زریانەکەوە تاکوئێستا 43کەس بریندارن و کارەبای 300 هەزار کەس نەماوە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکە راگیراوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ساڵی 2019 بەهۆی زریانێکی دیکەوە 100 کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا و ساڵانە لە مانگی ئەیلولدا ئەو حاڵەتە لە یابان دووبارەدەبێتەوە.