کوردستانی

بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی: ئەو برنجەی دابەشدەکرێت باشترین جۆرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی: ئەو برنجەی دابەشدەکرێت باشترین جۆرە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، ئەو برنجەی لە بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێت، تایلەندییە و باشترین جۆرە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەر هاوڵاتییەک مانگانە بڕی حەوت کیلۆ مادەی خۆراکی بۆ دابیندەکرێت کە خۆی لە شەش بۆ حەوت مادەدا دەبینێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە ستافێکی کەممان هەیە، بەڵام توانیومانە بەگوێرەی پێویست لەکاتی خۆیدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەک مادەی خۆراک خراپ بێت، ئامادەین بیگۆڕین، یان دابەشی نەکەین، لێرەوە پێتان دەڵێین بە هیچ شێوەیەک مەوادی خراپ دابەشناکەین".

وتیشی "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا بەشە خۆراکی شەش مانگ دابەشکراوە، ئێستا لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی حەوتداین، بە کۆی گشتی سەرجەم مادەکان 75 هەزار تۆن خۆراک دابەشکراوە"، باسی لەوەشکرد "ئەو برنجەی دابەشدەکرێت، باشترین جۆری برنجی تایلەندییە، ئەگەر باش نەبووایە دابەشمان نەدەکرد، بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی کەمێک باشترە و دەتوانێت جۆری دیکە بکڕێت، ئەم برنجەی بەلاوە باش نییە".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن