وەرزش

هۆکاری رۆشتنی نیمار لە بەرشەلۆنە ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری رۆشتنی نیمار لە بەرشەلۆنە ئاشکرابوو
مەودا میدیا- سەباح خضر 

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بەردەوام بوو لە ئاشکراکردنی دزەکردنێکی نوێ بۆ یانەی بەرشلۆنە، دوای سەرسوڕمانی خۆی لە وردەکارییەکانی مەرجەکانی لیونێل میسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوو ساڵ لەمەوبەر.

دزەکردنەکان بەرشلۆنەی هەژاند کە تا ئێستا ئەو قسانەی رۆژنامەکە رەتی نەکردۆتەوە هەرچەندە لە راگەیەنراوێکدا دووپاتی کردەوە کە مەبەستیەتی سکاڵای لەسەر بکات بۆ هاککردن بۆ ناو ئیمەیڵەکە و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی نهێنی.

 موندۆ دزەیەکی تری ئاشکرا کرد کە پەیوەندی بە قۆناغی دواوەی رۆیشتنی نەیمارەوە هەیە لە هاوینی 2017 بۆ پاریس سەینت جێرماین بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەکە ئیمەیلێکی درێژی لە رائول سانلیحی بەرپرسی پێشووی دانوستانکاری بەرشلۆنە بڵاوکردۆتەوە کە دوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ باوکی نەیمار و خودی یاریزانەکە ئاڕاستەی دەستەی بەڕێوەبەری یانەکەی کردووە.

لەو نامەیەدا سەنلیحی باوکی نەیمار لەهەوڵی گوشار خستنەسەر کوڕەکەی سەبارەت بە رۆشتنی بۆ پاریس بێبەری کردووە.

هەروەها لەنامەکەدا هاتووە کە باوکی نەیمار بە سانلیحی گوت لە تووڕەیی کوڕەکەی لە دزەکردنی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە کە تێیدا هاتووە پاداشتێک وەردەگرێت بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستە نوێیەکەی کە 64.4 ملیۆن یۆرۆ بوو

باوکی نەیمار هەرگیز باسی ئەوەی نەکردووە کە پارەی زیاترم دەوێت، ئەو داوای لێکردم کە بە شێوەیەکی تایبەتی قسە لەگەڵ کوڕەکەی بکەم.

نەیمار ئەو کارەی یانەکەی وەک هەوڵێک بۆ فشارخستنە سەر ئەو و خەجاڵەتی خستە بەردەم هاندەران بۆ ئەوەی رێگری بکات لە جێهێشتنی کامپی نوو کە ئەمەش وای لێکرد بە شێوازی جۆراوجۆر پێداگری لەسەر بەجێهێشتنی بکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن