کوردستانی

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و كه‌شێكی سارد ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و كه‌شێكی سارد ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

کەشناسێکی کورد رایدەگەینێت، بەهۆی ئەو بارانەی لە دوو رۆژی رابردوو هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، دابەزینی بارستە هەوایەکی سارد لە وڵاتی تورکیا بۆ ناوچەکە، شەوان سارد دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پێویسیت بە بەکارهێنانی گەرمکەرەوە دەکات.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای دیاری کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ مەوەدا میدیا رایگەیاند "بەهۆی ئەو بارانەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە لە ئەمڕۆ هەینی 23/9/2022 کەشێکی تا رادەیەک فێنک لە ناوچەکانمان دروستدەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاوکات بەهۆی دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد لە وڵاتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە بۆ ماوەیەکە نزمبوونەوە لە پلەکانی گەرما روودەدات و لە شەواندا کەشەکە زیاتر سارد دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان پێویست بە گەرم کەرەوە دەکات".

وتیشی "پاشان لە رۆژی دووشەممە 26/9/2022 کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە نامێنێت و پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە بۆ سەروو تێکرای ئاسایی خۆی بەرز ئەبێتەوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش