ئابووری

کاتی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەرپرسی زەڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بازاڕی زێڕ چۆنە، ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی دەکەن لەدوای رۆژی دووشەممەوە دووبارە نرخی زێڕ بەرزبێتەوە.

دلێر تاهیر، بەرپرسی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەندە نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزیوە، بەڵام خواست لەسەری کەمە بەهۆی ئەوەی خەڵک پارەی پێ نییە بازاڕی زێڕ چۆڵە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ لە بازاڕدا کیلۆیەک ئاڵتون بە پێنج دەفتەر و 30 وەرەقەیە، هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمەریکا سوودی زێڕی زیادکرد، هەروەها ئەم دابەزینەی دیکەشیان پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هەیە".

 بەرپرسی زەڕەنگەرانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی دەکەین لەدوای رۆژی دووشەممە کەمێکی دیکە نرخی زێڕ دابەزێت، دواتر دووبارە نرخی زێڕ روو لە بەرزبوونەوە دەکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان