گێتی

"وڵاتە دڵخوازەکەی کۆچبەران" پێدانی ڤیزا ئاساندەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


"وڵاتە دڵخوازەکەی کۆچبەران" پێدانی ڤیزا ئاساندەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا، رێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزا ئاسان دەکات و کاردەکات بۆ وەرگرتنی کۆچبەری زیاتر بۆ پڕکردنەوەی دەستی کار و بوژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەکەی.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە کە لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا فشاری زۆری دروستکردووە بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابووری و دەیەوێت ئەو بۆشاییەی لە دەستی کار دروست بووە، بە وەرگرتنی کۆچبەران و پەنابەران پڕبکاتەوە. 

ئەوەش ئاشکراکراوە، کە لەئێستادا وەزیرەکان تاوتوێی وەرگرتنی کرێکاری زیاتر دەکەن، بە تایبەت ئەوانەی لە 50 یاخود 100 باشترین زانکۆکانی جیھان خوێندوویانە.  دەشڵێن، کارگە گەورەکانی بەریتانیا بە دەست کەمی ژمارەی کرێکاری بیانییەوە دەناڵێنن و داوایان لە "ترەس" کردووە سیستمی پێدانی ڤیزەی کار بە ھاوڵاتییانی بیانی ئاسان بکات، چونکە کەمی دەستی کار بواری پەرستاری، کشتوکاڵ، گەشتیاری و چەندین بواری دیکەی گرتووەتەوە. 

 مانگی رابردوو، دوو ملیۆن ھەلی کار لە بەریتانیا راگەیەندرا، کەرتی چاودێری کۆمەڵایەتیش ھەوڵی پڕکردنەوەی 105 ھەزار ھەلی کار دەدات، پیشەسازی کشتوکاڵیش داوای پێدانی 30 ھەزار ڤیزای کردووە بۆ کرێکارانی وەرزی. 

ر. ئ



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن