عیراقی
کەسێکی دیکە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق رادەسپێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو محەمەد تۆفیق عەللاوی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە راسپاردنی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق راگەیاند و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت "پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا سەرۆک کۆمار کەسێکی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت".
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە سەرۆک کۆمار کەسێکی دیکە لە جێگەی محەمەد تۆفیق عەللاوی دیاری بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق".
سەبارەت بەوەی چەند کات لەبەردەم سەرۆک کۆماردایە بۆ دیاریکردنی کەسێکی دیکە ناوبراو وتی "پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا سەرۆک کۆمار ئەو کەسە دیاری بکات".
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ دوا وادە بوو لەبەردەم محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق پێکبهێنێت، بەڵام عەللاوی شەوی رابردوو دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.