گێتی
نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە ئێران دەكات بە هێوری مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەكان بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە ئێران كرد، بەوپەڕی دان بەخۆداگرتن مامەڵە لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانەی وڵاتەكەی بكات كە دوو هەفتەیە سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە دەیان كوژراوی لێكەوتووەتەوە.
ستیڤان دوجاریك، وتەبێژی سكرتێری گشتیی رێَكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سكرتێری گشیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لەدەسەڵاتدارانی ئێران دەكات دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی هێزی ناپێویست و نەگونجاو و هانی هەمووان دەدات دان بەخۆیاندابگرن بۆ رێگرتن لە زیاتر تێكچوونی دۆخی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەست بەنیگەرانییەكی زۆردەكەن بەهۆی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان لەنێویاندا ژنان و منداڵان سكرتێری نەتەوەیە كگرتووەكان تەئكیدی كردووەتەوە لە پێویستی بەڕێوەچوونی لێكۆڵینەوەكی خێراو بێگەرد و چالاك لە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی.
ئەوە لەكاتێكدایە خۆپیشاندانەكانی ئێران بەهۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بەردەوامە و بەپێی ووتەی رێكخراوەكانی بواری مافەكانی مرۆڤ لەو خۆپیشاندانانەدا زیاتر لە 75 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ر. ئ