ئابووری

نرخی بەرمیلێك نەوت نزیك بووەوە لە 90 دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەرمیلێك نەوت نزیك بووەوە لە 90 دۆلار
مەودا میدیا-

ئەمرۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلولی 2022 نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و گەیشتە نزیكەی 90 دۆلار بەهۆی ئاماژەكانی ئەگەری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی گروپی ئۆپیك پڵەس بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و پێشبینییەكانی دۆخی ئابووری.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت بەرزبووەتەوە و نرخەكەی گەیشتە 89 دۆلار و 58 سەنت و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی هەشت سەنت بەرزبووەتەوە و نرخەكەی گەیشتە 82 دۆلار و 7 سەنت.

بەپێی وتەی دوو سەرچاوەی گروپی ئۆپیك پڵەس ئەندامانی دیاری رێكخراوەكە گفتوگۆیان دەستپێكردووە دەربارەی بڕیاری كەمكردنەوەی رێژەی بەرهەمی نەوت لەكۆبونەوەی داهاتوو لە پێنجی مانگی داهاتوودا.

بەپێی زانیارییەكان پێدەچێت رێكخراوی ئۆپیك بڕیاربدات لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت، بەڵام تائێستا قەبارەی ئەو كەمكردنەوە دیار نییە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە