کوردستانی
ژن و مێردێک کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کفری کارمەندێکی پۆلیس ژن و مێردێک دەکوژێت کە برازاو و ژنی برازاکەیەتی.
سەبارەت بە رووداوەکە مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لەناو بنکەی پۆلیسی کفری کارمەندێکی پۆلیس برازا و ژنی برازاکەی خۆی بە دەمانچە دەکوژێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "کێشە لەنێوانیاندا هەبووە بۆیە برازا و ژنی برازاکەشی کوشتووە، هەروەها بکوژەکە دەستگیر کراوە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی وە دوو تۆمەتباری دیکە لەسەر هەمان رووداو دەستگیر کراون، هەروەها دەست بەسەر چەکەکەدا گیراوە".
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کوژراوەکان ناوی "محەمەد خەلیل ئیبراهیم" و لە دایکبووی ساڵی 1995 و ئەوی دیکەشیان ناوی "ئەحلام سکران جەمال" لە دایکبووی 1992وە، هەروەها بکوژەکە ناوی "هـ، ا، ع"ە.
مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتیشی "بەهۆی ئەوەی لەیەک ماڵدا گەورەبوون خەڵک وادەزانن برایەتی، بەڵام بکوژەکە مامی کوژراوەکەیە".