عیراقی
عادل عەبدولمەهدی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری ئێستای عیراق رایدەگەیەنێت حكومەتی كاربەڕێكەر بۆ كاروباری رۆژانەیە و بۆ ئەو دۆخەی ئێستای عیراق گونجاو نییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی مارس، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "حكومەتی كاربەڕێكەر كە ئێستا لە عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ بەڕێكردنی كاروباری رۆژانەیە و بۆ دۆخی ئێستای عیراق گونجاو نییە".
هەروەها باسی لەوەكردووە "پێویستە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بۆ رزگاربوونی لە دۆخی سیاسی عیراق و باشترین چارەسەریش ئەوەیە پێش هەڵبژاردنی پێشوەخت بە دوو مانگ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبوەشێتەوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ كاتێكی گونجاوە بۆ هەڵبژاردن لە عیراق و كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیش پێویستە یەكێك لە جێگرەكانم سەرپەرشتی بكەن".
ئەو راگەیەندراوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق لە كاتێكدایە كە دوێنێ یەكشەممە محەمەد عەللاوی، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكانی عیراق دەستی لەكاركێشایەوە".