تەندروستی

ئەو خواردنانەی وادەکەن بەخێرای چەوری جەستەت نەمێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خواردنانەی وادەکەن بەخێرای چەوری جەستەت نەمێنێت
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

کەمکردنەوەی کێش و رزگاربوون لە چەوری جەستە پەیوەستە بە ژەمی نانخوارد کە تاچەند تەندروستە، بۆیە گرنگە ئاگاداری ئەو خواردنانە بین کە دەیخۆن بۆئەوەی کێشی جەستەمان زیادنەکات.

بە پێی دوایین راپۆرتی پسپۆڕانی خۆراک شەش هەنگاو وادەکات کە تواندنەوەی چەوری جەستە خێراتربێت، ئەوانیش:

1- هەموو رۆژێک سەوزەی سەوز بخۆ.

2- کافائین بە تایبەت قاوەی رەش، یەکێکە لەو خواردنەوانە کە هۆکارە بۆ بەئاگاهاتنەوە و یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی کێش.

3- چای سەوز، لێکۆڵینەوەکان بە تایبەت لەسەر کەسانی قەڵەو و ئەو ژنانەی دووگیانن دەریخستووە کە خواردنەوەی چای سەوز یارمەتیدەرە بۆ تواندنەوەی چەوری جەستە.

4- پرۆتینەکان و خواردنیان وادەکات هەست بە تێری بکەیت و خواردنی کەمتر بخۆیت.

5- پێشخواردنی هەر ژەمێک یەک پەرداخ ئاو بخۆنەوە.

6- کەمکردنەوەی گۆشتی سوور لە ژەمەکان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان