راپۆرت
بازرگانیکردن بە دەرمان؛ لەپێناو پڕکردنی گیرفانی بازرگانەکان و فەرامۆشکردنی تەندروستیی هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لە هەرێمی کوردستان مامەڵەکردن بە ژیان و تەندروستیی هاوڵاتییانەوە بووەتە بەشێک لە بازرگانی و دەستکەوتنی پارەی زیاتر هەر لە هێنانی دەرمان و بازرگانیکردن پێوەی هەتاوەکو دانانی نەخۆشخانە و کۆمەڵگەی پزیشکی تایبەت.
هاوڵاتییان لە ئێستادا نیگەرانن لەو باردۆخەی لە کەرتی تەندروستیدا دروستبووە و بەردەوام دوودڵن لە کوالێتی و نزمی دەرمانەکان و زۆری نۆرینگە و کۆمەڵگە پزیشکییە تایبەتەکان کە لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.
خراپبوونی باردۆخی ئابووری خەڵک و بە تایبەتکردنی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان وایکردووە گرنگی بە کەرتی گشتیی تەندروستیی هەرێم نەدرێت و رۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو لاوازبوونی زیاتر دەڕوات و نەخۆشخانە و کۆمەڵگە پزیشکییە تایبەتەکان شوێن بە تەندروستیی گشتیی هەرێم لێژ دەکەن، بازرگانیکردن بە دەرمان و قۆرخکاری ئەم کەرتە وایکردووە هاوڵاتییان زەرەرمەندی یەکەم بن و متمانەیان بە کەرتی تەندروستی هەرێم کەم بێتەوە.
بەشێک لە هاوڵاتییان هیوایان بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکومەت سەبارەت بە دانانی نرخی دەرمان بۆ دەرمانخانەکان نەماوە، لەئێستاشدا نرخی دەرمان لەدەرمانخانەیەک بۆ دەرمانخانەیەکی دیکەی جیاوازە. بەشێکی دیکەشیان هیوادارن گۆڕانکاری لە نرخ و کوالێتی دەرمان بکرێت و ئەو چاکسازییانەی لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە باسدەکرێت بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان چەند کۆمپانیایەک سەرقاڵی هێنانی دەرمانن و ئەو دەرمانانە لەڕووی کوالێتیەوە جیاوازیان هەیە، بەشێک لەشارەزایانی بواری دەرمان پێیان وایە ئەگەر کەرتی دەرمان بە نیشتمانیبکرێت ئەوا کۆمپانیاکانی دەرمان ناتوانن بە ئاسانی مامەڵە بە نرخ و کوالێتی دەرمانەوە بکەن.
کابینە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام باس لە نرخ و کوالێتی دەرمان دەکەن و دەڵێن کە رێکدەخرێت، بەڵام هەتا ئێستا بە تەواوەتی ئەو بابەتە رێکنەخراوە، ئەگەرچی ماوەیەک پێش ئێستا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"بۆ یەکەمجار نرخی دەرمان یەکدەخرێت و بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بازاڕەوە وەک وڵاتانی پێشکەوتوو".
لەماوەی رابردووشدا وەزارەتی تەندروستی تەندەرێكی بۆ دابینکردنی 230 جۆر دەرمان راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لەو رێگەیەوە کێشەی کەمی دەرمان چارەسەر دەکەن و هەروەها دەرمان بە کوالێتی باش و نرخی گونجاو دەستەبەر دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە یەکخستنەوە و کەمکردنەوەی نرخی دەرمان کرد و رایگەیاند "دەرمانی پێویست بۆ سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان بە کوالێتی باش دابیندەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە"نزیکەی 50%ى دەرمانمان لە بەغداوە بۆ دابین دەکرێت و ئەو بەشەکەی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بودجەی بۆ دابین دەکرێت".
وەزیری تەندروستی روونیشیکردووەتەوە "لە 80% ئەو دەرمانانەی کە رێگە پێداراوە لە کوردستان بەکاردێت پێداچوونەوەی نرخی پێدا کراوە و نرخەکەی هاتووەتە خوارەوە".
بازاڕی کڕین و فرۆشتنی دەرمان و جێگیرکردنی نرخەکەی پرۆسەیەکی ئاڵۆز و درێژخایەنە و زۆرجار زیاتر لەڕێگەیەک دەگیرێتەبەر بۆ هەرزانکردنی نرخەکەی و بەرزکردنەوەی کوالێتیەکەی.
لە زۆربەی وڵاتان رێکخستنی بابەتی دەرمان لە رێگەی یاسای پەرلەمانەوە رێکدەخرێت نەک لە چوارچێوەی رێنمایی حکومەتەوە، ئەوەش وادەکات بەشێوەیەکی ئاسانتر و کاریگەرتر کەرتی دەرمان رێکبخرێت.
بە گوێرەی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO" گرنگترین ئەو بابەتانە کە یاسا بیگرێتەوە بریتین لە: باج و دەرمان، رێژەی خستنەسەر، سیاسەتی نرخدانان، سیاسەتی دەرمانە براندەکان، رێگەپێدانی گۆڕینەوەی براندەکە لە لایەن دەرمانسازەوە، جیاوازەی لە نرخی دەرمان بۆ هاووڵاتی کەمدەرامەت، بازرگانی هاوتەریب، دیاریکردنی دەرمانە سەرەتاییە پێویستەکان، بەڵام هەتا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەم بوارانە جێبەجێنەکراوە کە رێکخراویی تەندروستی جیهانی باسی لێوە دەکات.
س.ر