ئابووری
بەهۆی بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپیکەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بڕیارەکەی ئۆپیکەوە نەوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەتەوە، بڕیاریشە رێکخراوەکە لە مانگی تشرینی دووەمدا دوو ملیۆن بەرمیل کەمبکاتەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ 5 تشرینی یەکەمی 2022 رێکخراوی ئۆپیک پڵاس بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، نرخی نەوت بە رێژەی بەرچاو بەرزبووەوە و لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکداهاتووە "ئۆپیک پڵەس بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەندامەکانی رێکخراوی ئۆپیک و ئەوانەش کە بەشدارنین لە رێکخراوەکە دەگرێتەوە".
ئەوەش لەکاتێکدا بەپێی سەنتەرەکانی بواری نەوت ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بۆ 88 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراقی ناسراو بە سۆمۆ سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە میدیاکانی راگەیاندووە، پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق لە دوای بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت 220 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق کەمدەکاتەوە.
س.ر