ئابووری

نرخی زێڕ چەند دابەزیوە و پێشبینیدەکرێت چی لێبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ چەند دابەزیوە و پێشبینیدەکرێت چی لێبێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە بەشێوەیەک کە بۆ هەر کیلۆیەک زێڕ 10 وەرقە دابەزیوە، ئاماژە بەوەشدەکات لەئێستادا هیچ پێشبینییەک ناکرێت بۆ نرخی زێڕ.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022 دلێر تاهیر، سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک زێڕ پێنج دەفتەر و 47 وەرەقە کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "زێڕ مادەیەکە بەردەوامە لە گۆڕانکاری، هەروەها بە بۆچوونی ئێمە ئەگەری هەیە نرخی زێڕ بەرەو بەرزی بڕوات نەک دابەزین، بەڵام لەم چەند رۆژەدا نرخی بۆ هەر کیلۆیەک زێڕ هەشت بۆ 10 وەرقە دابەزیوە".

بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:

-
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 358 هەزارە.

- یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 302 هەزارە.

- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 به 362 هەزار دینارە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب