تەندروستی
خواردنی ماسی بۆ لەناوبردنی قەلەقی بەسوودە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لەبەرئەوەی ماسی خاوەنی چەوریی ئۆمێگا 3یە، بۆ مێشک بەسوودە، ئەو چەورییەی لە ماسیدا هەیە دەتوانێت رێگر بێت لە قەلەقی و شڵەژانی دەروونی.
پسپۆڕێکی رووسی خۆراک دەڵێت، ئەو چەورییەی لە گوڵەبەڕۆژە، گەنمەشامی و شیرینی بوونی هەیە و بەردەوام لە ژەمە خۆراکی رۆژانە بەکاردێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەلەقی و شڵەژانی دەروونی لە مرۆڤدا.
ئەگەر دەتەوێت ئەو قەلەقیە کەمبکەیتەوە ئەوا دەتوانیت لەبری گوڵەبەڕۆژە رۆنی زەیتوون یان نارگیل بەکار بێنیت و ماسیش بکەیتە جێگرەوەی ئەو خواردنانەی چەورییەکانیان زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
س.ر