راپۆرت
یەکگرتوو دەکێشتەوە و حزبێکی دیکە شوێنی دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بڕیاری کشانەوەیداوە لە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022 لە پەرلەمانی کوردستان، بەپێی ئەو زانیارییانەی شارەزایانی بواری هەڵبژاردن ئاشکرایانکردووە پێنج ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامی شوێنی ئەندام پەرلەمانەکانی یەکگرتوو دەگرنەوە.
محەمەد بازیانی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ شتێک باسنەکراوە کە ئەندامانی ئێمە بچنە شوێنی فراکسیۆنی یەکگرتوو کە بڕیاری کشانەوەیان داوە لە پەرلەمانی کوردستان، هەروەها تائێستا ئەندامەکانی بزووتنەوە نادیارن کە کامیان دەچێتە پەرلەمان".
وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی ئەوەی تاچەند ئاساییە ئەندامەکانی ئەمان بچنە شوێنی ئەندامانی یەکگرتوو لە پەرلەمان وتی "لە رووی یاساییەوە بۆشاییەک لە پەرلەمان هەبێت دەبێت پڕبکرێتەوە و لیستی بەرەو ئیسڵاحیش کە لە بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتوو پێکهاتبوون بەشداریان لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمان کرد، بۆیە یاساییە ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی شوێنی ئەندامانی یەکگرتوو بکگرنەوە".
دڵشاد نامیق، شارەزای بواری هەڵبژاردن بە مەودا میدیای وت "بەپێی یاسای هەر لیستێک کە ژمارەیەک کورسی دەهێنێت لە پەرلەمان هی خۆیەتی، هەروەها لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 هەردوو حزبی یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنیان کرد بەناوی لیستی (بەرەوئیسڵاح-چاکسازی)، بەڵام تەنها پێنج کورسیان هێنا و هیچ ئەندامیکی بزووتنەوە لە لیستەکەدا نەگەیشتە ئاستی بەدەستهێنانی کورسی، بۆیە یەکگرتوو کورسییەکانی برد".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر یەکگرتوو وەک خۆی بکشێتەوە لە پەرلەمان و بە رێککەوتن لەگەڵ بزووتنەوەیا نەکشێتەوە، ئەوا بزووتنەوە دەتوانن ئەو ئەندامانەی ناو لیستەکەیان لە زۆرترین دەنگیانەوە تا پێنجەم کەسیان کورسییەکانی لیستی ئیسڵاح پڕبکەنەوە".
رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، بەڵام بە دەنگی زۆرینەوەی ئەندامانی پەرلەمان ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی لێکەوتەوە، یەکگرتووی ئیسلامیش یەکێک بوو لە فراکسیۆنانە کە بڕیاری کشانەوەیداوە لە پەرلەمانی کوردستان.
س.ر