راپۆرت
پێشوازی لە دیاریكردنی سەرۆك كۆماری عیراق دەكرێت و داوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ساڵێك لە قەیرانی سیاسی رۆژی پێنجشەممە عیراق سەرۆك كۆماری نوێ لە عیراق بە دەنگی 162 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دكتۆر عەبدولـــلەتیف رەشیدی تەمەن 78 ساڵ بە سەرۆك كۆمار دیاریكرا و راستەوخۆ دوای ئەوە محەمەد شیاع سودانی تەمەن ٥٢ ساڵ كارنامەی كابینەی نوێی پێشكەشی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو كرد كە كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە، تاوەكو لە ماوەی 30 رۆژدا حكومەت پێكبهێنێت، وەك لە دەستووردا هاتووە.
هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق پێشوازی لێكراو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "پێشوازی لە كۆتاییهاتنی چەقبەستوویی سیاسیی عیراق دەكەین كە رۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2022 پەرلەمانی عێراق عەبدوللەتیف رەشیدی سیاسەتمەداری كوردی وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژارد و دەستبەجێ محەمەد شیاع سودانی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستنیشانكرد".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "ئەمەریكا داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات خۆیان لە تووندوتیژی بەدوور بگرن و ناكۆكیەكان بە شێوەیەكی دۆستانە و ئاشتیانە لە رێگەی پرۆسەی سیاسی چارەسەر بكەن".
لە بەیاننامەكەدا هاتووە "لەكاتی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێدا سەركردە سیاسییەكانی عیراق هاندەدەین بیر لە خواستی گەلی عیراق بكەنەوە كە دەنگیان داوە بۆ ئەوەی حكومەتێك هەبێت كە وەڵامی داواكارییەكانیان بداتەوە".
لە بەیاننامەكەدا هاتووە "ئەمەریكا پابەندبوونی خۆی بە هاوبەشیكردن لەگەڵ گەل و حكومەتی عیراق نوێ دەكاتەوە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكان، هەروەها چاوەڕێی بەردەوامبوونی هاوكارییە بەهێزەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكەمان دەكەین".
لەلایەكی دیكەوە رۆژی پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا پێشوازی لەو هەنگاوە كرد و وتی "هەنگاوێكی دیموكراسییە و پێویستە، دەست بە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ بكرێت، چونكە عێراق پێویستی بە حكومەتێكی نوێیە".
هەروەك محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند "ئامادەیی تەواومان بۆ هاوكاری لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەكان و پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان دەربڕی، بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بۆ جێبەجێكردنی ئامانج و بەرنامەكانی داهاتوو".
ئاماژەی بەوەشكرد "رێگە بە دوورخستنەوە و پەراوێزخستن نادەین لە سیاسەتەكانمانداو داواكاری راستەقینەی گەنجەكانمان لەبیر ناكەین، هەروەها كار دەكەین لە چارەسەركردنی كێشە و قەیرانە كەڵەكەبووەكان، لە پێشەوەشیان داخوازییەكان و كەمی خزمەتگوزارییەكان، هەژاری، هەڵاوسان و بێكاری".
س.ر