ئابووری
لەبارەی گۆڕانكارییەكانی بەهای دۆلار روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان مەحمود
لە رۆژانی رابردوو گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی رویداو بەهاكەی كەمێك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەڵام لە ئێستادا تارادەیەك نرخەكان جێگیرەو وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی دەڵێت "گۆڕانكارییەكان بەهۆی خستنە رووی دۆلارە لە بانكی مەركەزییەوەو دۆخی سیاسیش تارادەیەك گۆڕانكاری لە بەهاكەی دەكات".
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیا رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی خستنەرووی دۆلار لە سەرەتای هەفتەی رابردوو لەلایەن بانكی مەركەزییەوە كەمبوو، بەوهۆیەوە تاڕادەیەك بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش حاڵەتێكی ئاساییە لە بازاڕەكان".
باسی لەوەشكرد "تاڕادەیەك لێدوانەكان كاریگەری لەسەر نرخەكان هەیە و لەئێستادا زۆركات دەوترێت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عیراق بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دادەبەزێت ئەو لێدوانانە كاریگەری هەیە، بەڵام گۆڕانكاری بەرچاو لە بەهای دۆلار ناكات".
ك م