عیراقی

لە پارێزگایەكی عیراق پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پارێزگایەكی عیراق پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای زیقار رایگەیاند ژمارەیەك هاوڵاتی پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوە و دەركەوتووە پێنج كەس توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون.

لەراگەیەندراوێكدا عەبدولحسێن جەباری، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای زیقار لە عیراق رایگەیاند "لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو ژمارەیەك هاوڵاتی پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوە و دەركەوتووە ژمارەیەك لەوانەی پشكنینیان بۆ كراوە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

ئەوەش خراوەتەڕوو "پێنج حاڵەتی نەخۆشی كۆرۆنا لەوانەی پشكنینیان بۆ كراوە ئاشكرا بوون و خراونەتەژێر چاودێری پزیشكی".

بەپێی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق بۆ سەرو 30 كەس بەرزبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان