راپۆرت

ترسناکترین زیندانەکان لە جیهاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترسناکترین زیندانەکان لە جیهاندا
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

وەک دەوترێت زیندان شوێنێکی ئەمین نییە بۆ زیندانییەکان و زۆرجارلەلایەن ئەو کەسانەی بەڕێوەدەچێت بەندکراوەکان رووبەڕووی ئەشکەنجە و ئازار دەبنەوە، هەربۆیە بەشێک لەو زیندانانە نازناویی ترسناکیان لێنراوە.
 
زیندانی لائەستەند لە فەڕانسە
ئەم زیندانە دەکەوێتە پاریس و یاساکانی ناو زیندانەکە بۆ بەندکراوان زۆر قورسە و زۆرجار جاوەنی گیانی خۆیان نین و بێڕەحمانە لە گەڵیان مامەڵە دەکرێت، بەندکراوەکان بۆ ماوەی ٤ کاترژمێر لە رۆژدا بۆیان هەیە لە ناو زیندانەکانیان بێنە دەرەوە.

زیندانی کاراندیرۆ لە بەرازیل
زۆربەی بەندکراوان نازنایی ترسناکترین زیندانی لێدەنێن بەجۆرێک لەم زیندانەدا کوشتنی بەکۆمەڵ هەیە و زۆربەی بەندکراوانی زیندانەکە هەڵگری ڤایرۆسی ئێچ ئا ڤی ن بەجۆرێک دەکرێت بوترێت لە هەر پێنج نەفەر یەک نەفەر هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

زیندانی ناوەندی واڵدیمەر لە رووسیا
لە سەردەمی سۆڤیەت زیندانی سیاسییەکان بووە، لە ئێستادا لەلاینە پاسەوانەکانەوە لێیاندەدرێت و تەنانەت ناچار دەکرێن لەلایەن خودی بەندکراوەکانیشيەوە ئازار و یەشکەنجەی یەکتر بدەن.

 زیندانی بووتیرکا لە رووسیا

لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە هەزاران بەندکراو لەو زیندانەدا کووژراون، جگە لەوەش نەخۆشییەکانی وەک سیل و ئایدز لەناو بەندکراوەکان زۆر زۆرە.

زیندانی ناوەندی گیترما لە رواندا
ئەم زیندانە بە سندووقی نەخۆشی ناودەبرێت، لە سەرەتا بۆ ٤٠٠ بەندکراو دروستکراوە، بەڵام لەساڵی 1990 نزیکەی حەوت هەزار بەندکراوی لێبووە، بەجۆرێک باسدەکرێت کە بەندکراوەکان لەبەر ئەوەی بە زیندوویی بمێنەوە گۆشتی یەکتریان خواردووە.

زیندانی دیاربەکر لە تورکیا
زیندانەکانی تورکیا بەهۆی خراپ مامەڵەکردنیان لەگەڵ بەندکراوان لەجیهان ناوبانگیان هەیە، منداڵەکان لە زیندانی هەتاهەتاییدان و بەندکراوەکانیان بەلێدان کوشتووە. زیندانی دیاربەکر لە ساڵی 1980 بۆ بەندکردنی زیندانیانی سیاسی کورد دروستکراوە. لەم زیندانەدا بەندکراوان بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە دەمردن و بەو هۆیەشەوە هەندێکیان گڕیان لەخۆیان بەردەدا تاکوو خۆیان بکوژن.

کەمپی 22 لە کۆریای باکوور
لەو کەمپەدا بەندکراوان خێزان بوون و بەشێوازێکی دڕندانە ئەشکەنجە دراون، خێزانەکان بۆ تاقیکردنەوەی زانستی بەکارهاتوون و تاقیکردنەوەی چکی بیۆلۆژیان لەسەر ئەنجامدراوە. ئەوانەی لەو کەمپە رادەگیران سیاسی بوون.

زیندانی جەزیرە پەتێکلە رووسیا
رووسیا ناوبانگی هەیە لە بوونی زیندانی ترسناک، کەمتر بەندکراوێک بە سەلامەتی لە زیندانەکانی بێنە دەرەوە، لە زیندانی جەزیرە پەتێکلە یاساکان زۆر توندن و لەماوەی ساڵێکدا تەنها دوو رۆژ بۆیان هەیە کەسووکاریان ببینن، هەموو بەندکراوەکان لە ژووری تاکەکەسیدان و بەهۆی گۆشەگیریان لەدوای ئازادکردنیان زۆربەیان تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن، هەندێکجار بەهۆی سەرماوە گیانلەدەستدەدەن.

زیندانی گشتی کۆنتۆنۆ
ئەم زیندانە لە ئەفریقایە، شوێنی 400 بەندکراوە، بەڵام دوو هەزار و 400 بەندکراویی لە ژن و منداڵ و پیاو لەخۆگرتووە، بەجۆرێک بەندکراوەکان بەسەرە دەخەون، هەندێکجار بەهۆی زۆربوونی بەندکراوەکان لەکاتی خەودا دەخنکێن و زۆربەشیان بەهۆی نەخۆشییەوە دەمرن.

زیندانی ناوەندی گیاتراما لە رواندا
نەندکراوێکی زۆری لێیە و زیندانییەکان پێش ئەشکەنجەدانیان بەهۆی برسێتییەوە دەمرن، بەشێکی زۆری بەندکراوەکان یەکتر دەکوژن و دواتر گۆشتی یەکتر دەخۆن، زیندانەکە بۆ 500 نەفەر دروستکراوە، بەڵام زیاتر لە دوو هەزار و 500 نەفەری تێدایە.

زیندانی دۆلفینی رەش لەرووسیا
ئەم زیندانە بۆ 700 بەندکراو کراو کراوە، بەندکراوەکانی ئەم شوێنە ئەو کەسانەن کە مرۆڤیان خواردووە یان دەستدرێژی سێکسیان کردووە، بەشێکیان زیاتر لە پێنج کەسیان کوشتووە، ئەوانەی کەتازە دێنە ناو زیندانەکەوە لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە کەلەپچە دکرێت و دەبێت بەپێیوە بوەستێت و بۆی نییە دابنێشێت یان بخەوێت.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان