تەندروستی

بەیانیان هێلکە بخۆ لەبەر ئەم سوودە گرنگەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەیانیان هێلکە بخۆ لەبەر ئەم سوودە گرنگەی
مەودا میدیا-

لە سیستمی تەندروستیدا خواردنی نانی بەیانی گرنگیی زۆری هەیە، ئەگەر لە سەرەتای رۆژەوە بە خواردنی بەسوود دەستپێبکەیت، ئەوا تەواوی رۆژەکە جەستەت بە باشی کاردەکات، زیاتر چالاک دەبێت و ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە.

خواردنی هێلکە لە ژەمی بەیانیاندا گرنگییەکی زۆری هەیە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سیستمی خواردنیان تێکنەچێت و کێشی جەستەیان کەمبکەنەوە، چونکە خواردنی هێلکە هەستی تێربوونت پێدەبەخشێت.

 هێلکەی کوڵاو پێکهاتووە لە ٦.٤ گرام پرۆتین و نزیکەی ٦٦ کالۆری تێدایە، کاتێک کە لە ژەمی بەیانیاندا دەیخۆیت، ئەوا ئیتر ئارەزووت بۆ خواردنی زۆر و ناتەندروست کۆنترۆڵ دەکەیت.

پسپۆڕانی بواری خۆراک هانی خەڵکی دەدەن بۆ خواردنی ژەمی دەوڵەمەند بە پرۆتین، هەروەها پیشنیازی ئەوەشدەکەن لەگەڵیدا سەوزەوات بخورێت بۆ ئەوەی ژەمەکە زیاتر بەسوودبێت. 

س.ر

Qaiwan
Qaiwan