تەندروستی

چی وادەکات دەم و لێوەکان وشکببنەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی وادەکات دەم و لێوەکان وشکببنەوە؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

روخسارێکی جوان بە تایبەت لای خانمان گرنگی زۆری هەیە و بەردەوام بەدوای ئەوەدان چیبکەن بۆ ئەوەی جوان و گەنج دەرکەون، لێو یەکێکە لەو ئەندامانەی روخسار لە جەستەی مرۆڤ کە سەرنجڕاکێشی خۆی هەیە و پێویستە زیاتر گرنگی پێبدرێت، بەڵام هەندێکجار بە هۆی گۆڕینی کەشوهەواوە لێوەکانیش رووبەڕووی قڵیشان دەبنەوە.

تەنها کەشوهەوا هۆکار نییە بۆ قڵیشان و وشکبوونەوەی لێو و زۆرجار هۆکاری دیکە لەپشتە.لەهەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان 24" هاتووە کە پیربوون، هەناسەدانی بەدەم، کەمی خواردنی شلەمەنی، هەوکردنی جیووبەکان، نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و جگەرەکێشان هۆکارەن بۆ وشکبوونەوەی دەم و لێو.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بەشێکی ئەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشییەکان بەکاردێت وەک دەرمانی پەستانی خوێن و سەرئێشە و ئازارشکێن کاریگەرییان لەسەر وشکبوونەوە لێوەکان هەیە. وشکبوونەوەی دەم و لێو ئەگەری خراپبوونی ددان و هەوکردنی هەیە.

ئەو کەسانەی رووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە دەتوانن بە خواردنی شلەمەنییەکان و وازهێنان لە جگەرە و لە هەندێک حاڵەتیشدا سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕ بە تایبەت ئەگەر بۆنی ناخۆش لەدەم و هەوکردنی ددانەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە