تەندروستی

سێ هەنگاوی گرنگی گەرماوکردن بۆ باشتربوونی تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ هەنگاوی گرنگی گەرماوکردن بۆ باشتربوونی تەندروستی
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

گەرماکردن یەکێکە لەو کارانەی مرۆڤ بۆ پاکووخاوێنی ئەنجامیدەدات، پسپۆڕانی تەندروستی بە سێ هەنگاو پێشنیاز بۆ گەرماوێکی تەندروست دەکەن. گەرماوکردن لە ئێواران لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی خەوت لێنەکەوێت و ئەو کاتانەشی کە تێرنان دەخۆی و دواتر بڕۆیتە گەرما و رووبەڕووی دڵ تێکەڵبوون دەبیتەوە.

دکتۆر گاریما گوویال، پسپۆڕی خۆراک پێیوایە، لەشی مرۆڤ بەرێگەی جۆراوجۆر کاردەکات و کۆمەڵێک خووی سەیر سەیری هەیە، گەرماوکردن لەکات و شوێنی جیاواز دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ ببێت. دکتۆر دیمپڵ گانگدا دەڵێت، سێ هەنگاو هەیە لەکاتی گەرماوکردن کە باشترە رەچاو بکرێت کە بریتین لە:

1- خواردنەوەی پەرداخێک ئاویی گەرم، پێش ئەوەی بڕۆیتە گەرماو یەک پەرداخ ئاویی گەرم بخۆنەوە، خواردنەوەی ئاو وادەکات کێشەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن نەمێنێت، خواردنەوەی ئاویی گەرم وادەکات کە دەمارەکان کراوەتر بن بۆ هاتووچۆی خوێن بە ئاسانی.

2- پێش ئەوەی نان بخۆیت گەرماو بکە، گەرماوکردن پێش نانخواردن وادەکات وزەی گەدە و ریخۆڵەکان کەمتر بێتەوە و ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ باشتر هەرسکردنی خواردن، ئەگەریش ویستت دوای نان خواردن گەرماو بکەی ئەوا دوای 30 بۆ 45 دەقە خۆت بشۆی.

3- گەرماوکردن پێش ئێواران, لەشی مرۆڤ لە دوای ئێواران دەستبە فێنککردنەوە دەکات و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە لەشی مرۆڤ خۆی بۆ پشوو و خەویی شەوانە ئامادە دەکات، شۆردن پێشخەوتن وادەکات کە کۆلێنەی پێست دابخرێت و گەرمای لەش زیاد بکات و بێخەویی دروستدەکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن