تەندروستی
سوودەکانی راکردن لە شەواندا و کاریگەری لەسەر چالاکیی جەستەی مرۆڤ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ هەستیارن و راکردن و وەرزشکردن لە شەو یان رۆژ کاریگەری جیاوازی دەبێت لەسەریان.
ژیانی ئەمڕۆ وای لە مرۆڤەکان کردووە کاتی کەمتریان دەبێت بۆ وەرزشکردن، هەر بۆیە نەچارن لە شەودا وەرزش بکەن. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە راکردن بەشەودا کاریگەری خراپی لەسەر جەستەی مرۆڤ نیە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بە رۆژدا هیچ چالاکییەکیان نیە و جووڵەی جەستەیان کەمترە.
راکردن و خەوتن لەشەودا لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە راکردن و وەرزشکردن لەشەودا باشترە 3 بۆ 4 کاتژمێر پێش خەوتن بێت بۆ ئەوەی کاریگەری خراپ لەسەر خەوتن دروست نەکات و خەویی کەسەکە نەزڕێت، راکردن لەشەواندا بۆ ئەو کەسانەشی بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەسن و سەرقاڵی کاری رۆژانەن باش نییە، چونکە بە درێژایی رۆژەکە هیلاک دەبن و بەشەودا وەرزشکردن سوودیان پێ ناگەیەنێت، بۆیە باشترە زۆر خۆیان هیلاک نەکەن.
س.ر