ئابووری
لەبارەی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار بەرانبەر دینار روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد و وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی دەڵێت "ئەو دابەزینە پەیوەندی بەو هەوڵەوە هەیە كەلەلایەن ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دراوە بۆ كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار".
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو دابەزینەی ئەمڕۆ لە بەهای دۆلار رویدا بەهۆی هەوڵی ژمارەیەك پەرلەمانتاری عیراقەوەبوو كە واژۆیان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێك لەبارەی كەمكردنەوەی بەهای دۆلار ئەنجامبدات".
باسی لەوەشكرد "دوای بڵاوبوونەوەی هەوڵی ئەو پەرلەمانتارانە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی روویان لە بازاڕی دراوەكان كرد بۆ گۆڕینی دۆلارەكانیان و ئەوەش خستنە رووی لە بازاڕەكان زۆر زیادكرد و بەوهۆیەوە بەهای دۆلار دابەزی".
راشیگەیاند "ئەوەی جێگەی باسە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی 100 دۆلاری بە 146 هەزار دینار فرۆشتووە و دەبێت لە بازاڕەكان لە سەرو ئەو نرخەوە بێت بەڵام لەبازاڕەكان زیاتر دابەزی ئەوەش بەهۆی زۆری خستنەڕوو بەڵام بەگشتی ئەو نرخانە كاتییەو ئەگەر بانكی ناوەندی باس لە كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار نەكات، دۆخەكە لە رۆژانی داهاتوو ئاسایی دەبێتەوە ".
ك. م