ئابووری

بۆچوونی بانكی ناوەندی لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار ئاشكرا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچوونی بانكی ناوەندی لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت "پرسیارمان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كردووە سەبارەت بە دەنگۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار، جەختیكردووەتەوە كە بە نیاز نییە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلاردا بكات".

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە "چەند رۆژێك لەمەوبەر وەك لیژنەی دارایی پەرلەمان، پرسیارمان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد سەبارەت بە دەنگۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار، لەوەڵامدا كە لەدووتوێی راپۆرتێكدا ناردوویانە بانكی ناوەندی جەختدەكاتەوە كە بەنیاز نییە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلاردا بكات".

راشیگەیاندووە "بانكی ناوەندی چەند هۆكارێكی خستووەتە روو لەوبارەیەوەو وتویەتی، نرخی ئێستای دۆلار كۆمەڵێك دەرەنجامی باشی هەبووە و تارادەیەكی باش كورتهێنانی لە بوودجەی حكومەت كەمكردۆتەوە جگە لەوەی حكومەت لەو رێگەیەوە توانیویەتی  بەشێك لە قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیشی بداتەوە".

هەروەها باسی لەوەكردووە، "گۆڕانكاریكردن لە بەهای دۆلار لەماوەی لێكنزیكدا ناجێگیری دروستدەكات لە بازاڕی دراو و دەبێتە مایەی بێ متمانەیی بە دینار و  دروستكردنی كاریگەریی خراپ لەسەر چالاكی ئابووری و رەوشی وەبەرهێنان و دابەزاندنی بەهای دیناریش بەرانبەر بە دۆلار بۆ بەهێزكردنی توانای كێبڕكێی بەرهەمی خۆماڵی و كەمكردنەوەی خواستە لەسەر هاوردەی بیانی".

سەبارەت بە كاریگەرییە خراپەكانی نرخی ئێستای دۆلار لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك بەتایبەت بۆ كەمدرامەتەكان، بانكی ناوەندی پێی وایە "دەكرێت حكومەت لەرێگەی بەخشینی كۆمەك و هاوكاریی و باشتركردنی كۆبوونی خۆراك كاربكات بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نەك گێڕانەوەی بۆ نرخەكەی پێشتری".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب