ئابووری
پەرلەمانتارێك نرخی ئەو نەوتە ئاشكرا دەكات كە بەغدا دەینێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت "دیارە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دڵخۆشن بەوەی كە نرخی یەك لیتر لەو نەوتەی بڕیارە رەوانەی هەرێم بكرێت بە 750 دینار دیاریكراوە، بەڵام ئەو نرخە راست نییە و نرخەكە 500 دینارە ئێمە داوامانكردووە بكرێتە 150 دینار".
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "نرخی ئەو نـەوتەی لە بەغداوە دەنێردرێت بۆهەرێم كەمترە لە 500 دینار و هەوڵی هەرزانكردنی زیاتری دەدەین و داوامانكردووە بكرێتە 150 دینار، هەر لایەنێكیش بێ ئاگایانە یان بەمەبەست نرخی زیاتر دەڵێت و وەكو مژدانە دەیدات بە گوێی هاوڵاتییاندا، گومان دەكەین ئامانجیان گران هێشتنەوەی نرخی نەوت بێت لە بازاڕەكان و قازانجی كەسییان لەوەدایە".
راشیگەیاندووە "لە رێكەوتی 9-10-2022 نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم نوسراوێكی ئاڕاسەتەی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان كردووە پرسیاری بڕ و نرخەكەی لەكۆمپانیاكە كردووە! كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە 16-10-2022 بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆبوونەوەی لیژنەكانی وەزارەتی نەوت وەڵامی داوەتەوەو نرخەكە بۆ هەر لیترێك بە 750 دینار دیاریكردووە، ئەمەش راست نییە بەڵكو وەزارەت خۆیان دەڵێن 500 دینارە، ئێمە ئەم نوسراوەمان لە 18-10-2022 بە دەست گەیشت، راستەخۆ پەیوەندیمان بە وەزارەتی نەوت كرد پێمان وترا كە ئەمە بێ كۆبوونەوەی لیژنەی وەزارەت نێردراوە و نرخەكەی لەلایەن لیژنەی وەزاری بۆ هاوڵاتییان بە 500 دینار دیاریكراوە".
ك.م