تەندروستی
چۆن خۆمان لە هەڵامەت بپارێزین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
گۆڕینی وەرز و ساردبوونی کەشوهەوا، هەڵامەت و چەند نەخۆشییەکی دیکە بەدوای خۆیدا دێنێت، هەر بۆیە پێویستە خۆمان بپارێزین، هەڵامەت یەكێكە لەو نەخۆشییە ڤایرۆسیانەی کە لەڕێگەی کەسەکان دەگوازرێتەوە، هەندێک جاریش کە خۆمان لە سەرما ناپارێزین تووشی هەڵامەت دەبین.
ئەوەی گرنگە چۆن خۆمان بپارێزین، بە چەند رێگەیەکی ئاسان و لە ماڵەوە دەتوانین خۆمان بپارێزین یان کە نەخۆش کەوتین چۆن زوو چاک بینەوە، ئەوانیش:
1- بەکارهێنانی دارچینی لەناو شلەمەنی یان چا یان لەگەڵ كوپێك ئاو و هەنگوین و بیبەری هاڕاو تێكەڵ بكە و بیخۆرەوە، ئەمە یارمەتی پاككردنەوەی سنگ دەدات و ئازاری قورگ و وشكی سنگ كەمدەكاتەوە.
2- ڤیتامین C، بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی خڕۆكەی سپی، ڤیتامین C لە شێوەی دەرمان هەیە، بەڵام ناگەن بەو ڤیتامینەی كە لە ڕێگەی خواردنی میوە و سەوزەكانەوە بۆ جەستە دەستەبەری دەكەن، هەر بۆیە خواردنی پرتەقاڵ زۆر بەسوودە و یارمەتیمان دەدات لە رزگاربوون لە هەڵامەت.
3- هەڵمژینی هەڵمی ئاو ئەگەر نەعنای تیا بێت زۆر باشترە یان ئەو گەڵایانەی بۆنیان هەیە، ئەمە یارمەتی كردنەوەی لووت و قوڕگ دەدات.
4- هەنگوین چارەسەرێكی باشە بۆ كۆكە، چونكە یارمەتی هێوربوونەوەی قوڕگ دەدات و خەوێكی ئارامت پێ دەبەخشێت ئەگەر لە شەواندا بیخۆی.
5- بەكارهێنانی چای زەنجەفیل چارەسەرێكی باشە بۆ گەرمكردنەوەی لەش و چارەسەركردنی هەڵامەت.
س.ر