عیراقی
عادل عەبدولمەهدی سوپاسی پێشمەرگە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە عیراق سوپاسی رۆڵی پێشمەرگەی کرد لە تێکشکاندنی داعش لە عیراق.
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە رۆڵێکی کارایان لە تێکشکاندنی داعش لە عیراق هەبووە".
عادل عەبدولمەهدی لە راگەیاندراوەکەدا، سوپاسی هێزەکانی عیراق و پێشمەرگەی کرد کە تاوەکو ئێستاش لە رووبەڕووبونەوەی داعش بەردەوامن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حكومەتی عیراق لە 10ی کانونی یەکەمی 2017 وەک رۆژی تێكشكاندنی داعش دیاریکرد و باسی لەوەشکرا كە ھێزی پێشمەرگە یەكێك بووە لەو ھێزە كاریگەرانەی کە بە ھەماھەنگی ھاوكاران لە ساڵی 2014ەوە رووبەڕووی داعش بووەوە.