گێتی
تورکیا ئەو پزیشکەی دەستگیرکرد کە داوای لێکۆڵێنەوەی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی پەکەکە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشکێک لە تورکیا دوای ئەوەی داوای لێکۆڵینەوەی لە دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرانبەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەک کرد، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر دەستگیراکرا.
شەبنم کۆرۆر، و شارەزا لە پزیشکی ئایینی کە ساڵانێکە لەو بوارەدا خزمەتدەکات و کاری زۆری لەسەر بەڵگەدارکردنی ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و زیندانییەکانی کردووە، بەهۆی ئەوەی داوای لێکۆڵینەوەی لە دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرانبەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کردبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیرکرا.
داواکاری گشتیی ئەنقەرە دەڵێت، شەبنم کۆرۆری تەمەن 6 ساڵ، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی "بانگەشەکردن بۆ تیرۆر" لەلایەن پۆلیسەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستگیرکراوە.
بەپێی رۆژنامەی بیرگۆنی تورکی و راگەیاندنەکانی دیکەی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا پۆلیسی تورکیا لە شاری ئیستانبوڵ لە بەیانییەکی زوودا، شەبنم کۆرۆر، پزیشک و شارەزا لە پزیشکی ئایینیی دەستگیرکردووە.
شەبنم فینکانجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتبووی "لێکۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆییە دەکات کە باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە دژی چەکدارە کوردەکان دەکات"، هەروەها داوای "ئەنجامدانی لیکۆڵینەوەی وردی" لەو بارەیەوە کردبوو.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، فینکانجی ناوبانگی هێزەکانی سوپای تورکیای زڕاندووە و سوکایەتی بە تورکیا کردووە "لە رێگەی بەکارهێنانی زمانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە"، مەبەستی ئەرۆغان لە پەکەکەیە.
خ.غ