تەندروستی

تا دەتوانیت نانی سپی مەخۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا دەتوانیت نانی سپی مەخۆ
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

بەشێكی زۆری خەڵكی ئەگەر نان لەسەر سفرەكەدا نەبێت خواردنی دیكەیان بۆ ناخورێت،
هیچ گومانی تێدا نیە كە نان خاوەنی رێژەیەكی بەرزی كاربۆهیدراتە و وەزەیەكی زۆر دەبەخشێتە جەستەوە مرۆڤ، بەڵام پسپۆڕانی خۆراك هۆشداری ئەوە دەدەن بە گەدەی بەتاڵ نەخورێت، لەلایەكی دیكەشەوە لەسەر سفرە و خوان هەتا كەمتر بخورێت باشترە.

لەو كاتەی كە گەدە بەتاكە و هیچی دیكە نەخوراوە، ئەگەر نان بخۆی ئەوا لەوانەیە رووبەڕووی ئەم زیانانە بیتەوە:

1- بەرزبوونەوەی رێژەی شەكری خوێن لە لەشدا
بەهۆی ئەو پێكهاتەیەی لەناندا هەیە لەتوانایدا هەیە رێژەی شەكری خوێن بەرز بكاتەوە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی شەكری خوێنیش مەترسی تووشبوون بە شەكرە لە جۆری 2 زیاترە.

2- زیادبوونی كێش
نانی سپی كەلیسیۆمی لەسەرە، كەدەتوانێت برسێتی زیاد بكات و وا لە مرۆڤ ئەكات زیاتر بخوات و ئەو زۆرخۆریەش دەبێتە هۆی قەڵەویی و زیادبوونی كێش.

3-دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەكانی ریخۆڵە
خواردنی نانێكی زۆر لەبەیانیان دەتوانێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە گەدە، چونكە هەرسكرنی قورسە، هەر بۆیە خواردنی بەیانیان بە خواردنی پاروویەك نان دەست پێ مەكە.

4-زیان گەیاندن بە ریخۆڵەكان
باشترە پێش ئەوەی نان بەتەنیا بخورێت، پەرداخێك ئاویی شلەتێن بخورێتەوە و دواتر ئەو میوانەی كە زیان بە گەدە ناگەیەنێت وەك كاڵك و پرتەقاڵ لە بەیانیان بخورێت، دواتر نان لەگەڵ خواردنەكانی دیكە، بۆ ئەوەی كەمترین زیان بە رئخۆڵەكان بگەیەنێت.

بۆ ئەوەی جەستەیەكی تەندروستت هەبێت باشترە ئاگاداری جۆری خواردنەكان لە كاتە جیاوازەكاندا بیت و سەبارەت بە نانی سپی باشترە ئەگەر خواردت جێگرەوەی وەك نانی بۆر بۆ دابنێت كە زیانی كەمترە.

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن