تەندروستی

هەتا بۆت دەخورێت، هەنار بخۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەتا بۆت دەخورێت، هەنار بخۆ
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

وەرز وەرزی هەنارە، کوردستانیش دەوڵەمەندە بەم بەرهەمە، خواردنی هەنار جگە لە تام و چێژی تایبەت و خۆش سوودی زۆر بۆ مرۆڤ و بە یەکێک لە بەسوودترین میوەکان دادەنرێت، دەکرێت بە دەنک بخۆرێت یان بکرێت بە شەربەت و بخۆرێتەوە.

هەنار چەندین سوودی هەیە کە بریتین لە سووتاندنی چەوری لەش، باشترکردنی بیرکردنەوەی مێشک، جوانکردنی پێست و بەباشی مانەوەی، کەمکردمکردنەوەی کڵسترۆڵ، تەندروست هێشتنەوەی بەشی هەرسکردن.

دینا بی دیلی، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت "هەنار سێ بەرانبەر چای سەوز و ترێی رەش، دژە ئۆکسیدانە و پڕە لە ویتامین، ئاسن و ...هتد".

دژە هەوکرد و شێرپەنجەیە و جەستە والێدەکات بەردەوام ئامادە بێت بۆ بەرگری لەبەرامبەر نەخۆشییەکان بە تایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها بۆ نەخۆشییەکانی دڵ باشە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستان لەسەر دڵ و یارمەتیدانی زوو چاکبوونەوەی.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان