گێتی

تویتەر فرۆشرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تویتەر فرۆشرا
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

باڵندەکە ئازاد کرا، ئەمە وتەی ئیڵۆن مەسکیە دوەڵەمەندترین کەسی جیهانە و توانی تویتەر بە نرخی 44 میلیار دۆلار بکڕیت.

ئیڵۆن مەسک یەکێکە لە داهێنەرترین کەسانی سەر زەوی و خەڵک چاوەڕوانە بزانێت مەسک بە تەمایە داهێنانی چی لە تویتەردا بکات.

شارەزای بواری تەکنەلۆژیا لەزاری مەسکەوە دەڵێت "مەسک وتویەتی، پێویستە تویتەر بڕوخێنین و سەرلەنوێ دروستی بکەینەوە".

ئێڵۆن مەسک بەتەمایە ئەپڵیکەیشنێک بۆ هەموو شتەکان دروستبکات و بەشی ڤیدیۆ و سیستمی پارەدانیش بۆ تویتەر زیاد بکات.

ئیڵۆن مەسکی تەمەن 51 ساڵە و سامانەکەی دەگاتە 22102 ملیار دۆلار، یەکەمین هەنگاویی لەدوای کڕینی تویتەر ئەوەبوو دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکەی لەسەر کار لادا.

ئەو بەتەمایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و بەناوبانگترین بەکارهێنەری سڕکراوی تویتەر، بۆ تۆڕەکە بگەڕێنێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب