گشتی
منداڵێك لە ناو 12 شێردا لەدایك دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-ژاڵە محەمەد
ژنێكی هیندی لەناو ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و لەناو دارستانێك كە لەلایەن 12 شێری برسیەوە ئابلۆقە درابوو منداڵەكەی لەدایكبوو.
مانگۆبن ماكوانای تەمەن 32 ساڵ كاتێك لە گوندێكی خۆیان لە هیندستان كاتی لەدایكبوونی منداڵەكەی دەبێت، بەڵام لەبەر دووری ماڵەكەیان لە نەخۆشخانە، بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە روبەڕووی رووداوێكی سەیر دەبێتەوە.
لە بەر خراپی كەشوهەوا و رێگای سەخت و فشاری منداڵبوون، پەرەستارەكان ناچاردەبن، مانگۆبن لە ناو رێگادا ئامادە بكەن بۆ ئەوەی منداڵەكەی لەدایك بێت، هەر بۆیە ئۆتۆمبێلەكە دەوەستێنن، لە هەمان كاتدا 12 شێری برسی لە دەوری ئۆتۆمبێلەكە كۆدەبنەوە، پەلاماری ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری دەدەن.
لەوكاتەدا منداڵەكە لەدایك دەبێت، ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییەكە بەڕێدەكەوێت و شێرەكانیش دوای دەكەون، بەڵام ناگەنە ئۆتۆمبێلەكە، دواجار مانگۆبن ماكوانای تەمەن 32 ساڵ و منداڵەكەی دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە و لەوێ چارەسەریان بۆ دەكرێت.
ك. م