تەندروستی

بۆچی پێویستە بیبەری تیژ بخۆین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی پێویستە بیبەری تیژ بخۆین؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

بەشێک لە وڵاتان بەهاراتی تیژ و بیبەری تیژ بەردەوام لەناو خواردن و ژەمەکانیان دادەنێن و دەیخۆن، لەکوردستان بیبەری تیژ دەخورێت، بەڵام بە رێژەیەکی باش و کەم خەڵک دەبێت لە ناو خواردنەکانی جێگیری بکات، بیبەری تیژ سوودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ زۆرە و دەتوانێت لە زۆر نەخۆشی بتپارێزێت.

لە دوایین توێژینەوەی زانستی کە پسپۆڕانی ئۆسترالی بواری تەندروستی و خۆراک ئەنجامیان داوە، بۆیان دەرکەوتووە بیبەر و بەهاراتی تیژ رۆڵیان لە سووتاندنی وزە هەیە، ئەمە سەرەڕای گۆڕینی خۆراک بۆ وزە کە لە دەرئەنجامدا کێشی لەش بەرەو کەمبوونەوە دەبات و ئاستی شەکری خوێن کۆنترۆڵ دەکات.

بیبەری تیژ چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی هەیە وەکو ئاستی هۆرمۆنی ئینسۆلین لە خوێندا نزم دەکاتەوە، هەروەها رۆڵی هەیە لە هێشتنەوەی شەکری خوێن لە ئاستێکی جێگیردا و دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنیشە.

لەلایەکی دیکەوە بیبەری تیژ زیانی خۆی هەیە و پێویستە ئەو کەسانەی هەستیارییان بەرانبەری هەیە نەیخۆن، خواردنی زیاد لە ئەندازەی بیبەری تیژ لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی نیشانەکانی شێرپەنجە لە لەشدا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن