گێتی

پیرترین بەندکراوی گوانتانامۆ ئازادکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیرترین بەندکراوی گوانتانامۆ ئازادکرا
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

وەزارتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، هاوڵاتییەکیان لە دوای نزیکەی 20 ساڵ بەندکردن لە گوانتانامۆ ئازادکرا و لەئێستادا گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.

دلاول زرداری، وەزیری دەرەوەی پاکستان دەڵێت "لە دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیان ئەو هاوڵاتییەیان ئازاد بکەن و خۆشحاڵن بەجگەڕانەوەی بۆ ناو خێزانەکەی،  ئەم پیاوە تەمەنی 74 ساڵە و بە پیرترین پیاویی ناو زیندانەکە دانراوە".

سەیفوڵا پارچا، بازرگان بووە و لە یەکێک لە گەشتەکانی بۆ وڵاتی تایلەند بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەلقاعیدە گیراوە و دواتر رەوانەی ئەفغانستان و دوورگەی باکوو کراوە و دوای ماوەیەک گوازراوەتەوە بۆ گوانتانامۆ. 

لە بەڵگەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا هاتووە کە ئەو بەندکراوێکی مەترسیدار بووە، بە وتەی بەرپرسانی ئەمەریکی ئەو هەرگیز تاوانەکەی بەسەردا ساغ نەکرایەوە بۆیە ئازادکراوە، لەناو بەڵگە فەرمییەکانی ئەمەریکا هاتووە کوڕەکەی پارچاش بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەلقاعیدە لە ساڵی 2006 گیراوە و بە 30 ساڵ زیندانی سزا دراوە.

چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەڵێن، پارچا پیاوێکی بازرگان بووە و بۆکارێکی بازرگانی رۆشتووەتە تایلەند و لەوێ گومانی پەیوەندی لەگەڵ ئەلقادەی لێکراوە و دواتر دەستگیرکراوە. 

سەیفوڵا پارچا لە ئەمەریکا دەژیا و ماڵی لە شاری نیۆیۆرک بوو، بەڵام لەئێستادا گەڕاوەتەوە پاکستان و لەگەڵ خێزانەکەی لەوێ دەژین.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب